مەسیحییەكان بەهۆی حەشدی شەعبیەوە ناگەڕێنەوە مووسڵ

مەسیحییەكان بەهۆی حەشدی شەعبیەوە ناگەڕێنەوە مووسڵ
مەسیحییەكانی مووسڵ لەبەر هەڕەشەی گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی، ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و داوا دەكەن لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە.


ماڵپەڕی ناوداری (Al-Monitor) لە راپۆرتێكدا باسی نەگەڕانەوەی ئاوارە مەسیحییەكان دەكات لە هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەوە لێدوانی لە لویس ڕافائێل ساكۆ پاتریاركی كلدانی لە عێراق و جیهان گواستووەتەوە كە گوتوویەتی مەسیحییەكانی عێراق، بە تایبەتی هی سنووری پارێزگای نەینەوا، بەهۆی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكان و مەترسی لەسەر ژیانیان، ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.


بە گوێرەی ماڵپەڕەكە، ئاوارە مەسیحییەكان داوا دەكەن لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە، چونكە تەنها لەو هەرێمەدا ژیانیان پارێزراوە و رەوشی پێكەوە ژیان و یەكتر قبووڵكردن لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە.


لە لێكۆڵینەوەیەكیشدا لە ساڵی ٢٠١٧ دەركەوتووە كە زۆربەی مەسیحیەكان دڵنیا نین لە گەڕانەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان. بە تایبەتی كە ترسێكی گەورەیان هەیە لەوەی حەشدی شەعبی تۆڵەی داعش لە ناوچەكە بكاتەوە.
bas news-
Top