دوو کچی کوردی ئێزدی لە مووسڵ ئازاد کران
بەرێوبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ دووشەممە، دوو کچی کوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار کراون،
حسێن کورۆ قائێدی، بەرێوبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان، راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 3/7/2017 دوو کچی کوردی ئێزدی لە لە ناو شاری مووسل بەناوەکانی (ز) تەمەن 16 ساڵ، (ڕ) تەمەن 17 ساڵی رزگار کراون، لە رێگەن تاکو دەگەنەوە نووسینگەکەمان، ئێمە و خێزانەکانیان چاوەڕی گەیشتنەوەیان".
بەرێوبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردە ئێزدییە رفێنراوەکان، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو دوو کچە، خەڵکی شارۆچکەی شنگالن، لە رۆژی 3/8/2014 لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنرا بوون".
bas news-
