ڕێبوار تاڵه‌بانى : زیاتر له 50 پارێزه‌ر ئامادهيیان ده‌ربڕیوه له دادگا به‌رگری له كه‌یسه‌كه‌م بكه‌ن
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گهریاند، بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان بڕیارێكى ده‌ستوورییه و به پاڵپشت به ماده‌ى 140 و 115ى ده‌ستوور، بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
ڕێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕاگه‌یاند : " بڕیارى هه‌ڵكردنى ئالاى كوردستان له شارى كه‌ركووك به پاڵپشت به ماده‌ى 140 و 115ى ده‌ستوور دراوه، حكوومه‌تى ناوه‌ندى به‌غداش له داوى پێكهێنانى سێ كابینه ماده ده‌ستووریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد، به‌ڵكو ماده‌كه‌یان مراند و به‌ڵێنى چهواشهكهریان به خه‌ڵكى كوردستان و كه‌ركووك ده‌دا، بۆیه ئه‌وان به‌رپرسیارن، چونكه نه‌یانهێشت كه‌ركووك یه‌كلاى ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق تانه‌یان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ركووكى نه‌پاراستایه، ئێستا ئه‌و شاره‌ش هاوشێوه‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه له ژێر ده‌ستى داعش ده‌بوو".
گوتیشی :" له ماده‌ى 115ى ده‌ستووردا هه‌موو مافێك به‌هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان دراوه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئاڵایه، ئه‌وانه‌شى كه سكاڵایان تۆمار كردووه پشتیان به یاسای 1986ى به‌عسی ڕووخاو به‌ستووه كه باسی ئاڵا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و یاسایه ڕێگرى له هه‌ڵكردنى ئاڵایه‌كى دیكه له پاڵ ئاڵاى عێراقدا نه‌كردووه، هه‌روه‌ها له یاساكه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى ناوه‌ندى یان ده‌سه‌ڵاتێكى دیكه‌یه ڕێگرى لێبكات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/ 7/ 2017 بڕیار بوو له دادگاى ئیدارى له به‌غدا، سكاڵاى پێنج ئه‌ندامى توركمانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌سه‌ر ڕێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ببینرێت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ى دادگا بۆ 24/ 7/ 2017 دواخرا.
ڕێبوار تاڵبهانى، جه‌ختی كرده‌وه، كه دڵخۆشه به‌وه‌ى له سهرپرسێكىنهتهوهیی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێستن، گوتیشی :" ئێستا زیاتر له 50 پارێزه‌ر ئاماده‌یى خۆیان بۆ به‌شدارى كردن له كه‌یسه‌كه، ده‌ربڕیووه".
bas news-
