"لە خورماتوو ساتر و بورج و خەندەق لێ دەدرێت"

لە سنووری شاری خورماتوو پێشمەرگە سەنگەرەکانی خۆی بەهێز دەکات و ڕێ نادات بۆشاییی ئەمنی دروست ببێت.

(ئەحمەد شێخ لەنگەری)، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوای ئەو هێرشانەی داعش کردییە سەر پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو، پێشمەرگە بۆ پارێزگاری لە خۆی لێژنەیەکی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ناردووەتە بەرەکانی جەنگ لەو سنوورە و کەشفێکی ناوچەکەیان کردووە.''

(ئەحمەد شێخ لەنگەری) گوتی: ''بڕیاریان داوە لەو سنوورە ساتری زیاتر لێ بدرێت و بە ئەندازەی زەوییەکان هەروەک چۆن لە ناوچەکانی دیکە بورج داندراوە، لەوێش لە 12 مەتر بۆ 15 مەتر بۆرج دابنرێت.''

(ئەحمەد شێخ لەنگەری) گوتیشی: ''لە سنووری 25 کیلۆمەتریی خورماتوو ساتر و بورج و خەندەق لێ دەدرێت.''
kdp-
Top