ئەکرەم ساڵح: هەماهەنگیی باش لە نێوان حەشد و پەکەکەدا هەیە
(ئەکرەم ساڵح)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەکەکە لە سنووری خورماتوو لە ئاستی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانیاندا پەیوەندیی باشیان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە و لە نێوان خۆیاندا هەماهەنگن. ئەوەش پەیوەندیی بە سیاسەتی پەکەکەوە هەیە لە شنگال، کە هاوسەنگەرن لەگەڵ حەشدی شەعبی. ئێستاش بەردەوامن لە کاری ڕێکخراوەیی و سیاسیی خۆیان، بە جۆرێک کە بەبێ گوێدانە ئیدارەی حکوومەت و حزبە سیاسییەکان کاری خۆیان دەکەن، زۆر جاریش گرفتی ئەمنی و سیاسی و ئیداری دروست دەکەن، چونکە هەندێک پرس هەیە پەیوەندیی بەوانەوە نییە، کەچی خۆیانی لێ دەکەنە خاوەن.''
(ئەکرەم ساڵح) دەشڵێت: ''پەکەکە دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت هێزی چەکداری لە شارەکاندا هەبێت و پیلانی هەیە بۆ بەرفراوانکردنی سنووری چەکداری لە باشووری کوردستاندا، لە خورماتووش دەیانەوێت سوود لە بۆشاییی ئیداری وەربگرن، تا لەو ڕێیەوە سیاسەتی خۆیان جێبەجێ بکەن.''
kdp-
