مامۆستایەکی زانکۆ: وەک داعش دەستی هەواڵگریی وڵاتانی جیهان لە پشت حەشدەوەیە
(شێرزاد زەکەریا)، مامۆستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''حەشدی شەعبی بە پیلان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندایەکی مەترسیدار دژی ھەرێمی کوردستان ھاتووەتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دەیەوێت لەو ناوچانەدا کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات، تا پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم لەو ناوچانە سەرنەگرێت، تەنانەت لە ڕێی ھەندێ کەس و لایەنەوە پارەیەکی زۆر خەرج دەکرێت بۆ ئەوەی دژایەتیی ڕیفڕاندۆم بکەن، چونکە کەسێکی وەک (نووری مالیکی)، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کە پارەیەکی زۆری خەڵکی عێراقی بردووە، پارەیەک بۆ دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکات، من وای بۆ دەچم حەشدی شەعبی دەیەوێت ئەو پارەیە بۆ ڕاکێشانی خەڵکی ئەو ناوچانە خەرج بکرێت.''
(شێرزاد زەکەریا) دەشڵێت: ''مەترسییەکانی حەشدی شەعبی کەمتر بووەتەوە لەسەر کەرکووک، چونکە ئێستا ھێزی پێشمەرگەی تێدایە، بەڵام لە شنگال و خورماتوو و قەرەتەپە کێشە و ئاڵۆزی دەنێتەوە بە شێوەیەک بە تاکتیک ھەرجارە و ئاڵۆزییەکان دەگوازێتەوە ناوچەیەک، بە بڕوای من لە داھاتوودا حەشدی شەعبی ھەموو کارتەکانی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بەکار دێنێت، ئەویش بۆ ئە
kdp-
