رێکخراوێکی پەکەکە کوشتنی بەرپرسێکی باڵای ئاکەپە لە ئەستۆ دەگرێت
شەوی ھەینی 30.6.2017، ئۆرھان مەرجان (تەمەن 34 ساڵ)، جێگری سەرۆکی لقی ئاکەپە لە ناوچەی لجێی ئامەد، کە کوردە، لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
رۆژی دووشەممە 3.7.2017، یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-ژنان (یەپەسە-ژن)ی سەر بە پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، چەکدارەکانی ئەوان ئۆرهان مەرجانیان کوشتووە.
دوای کوژرانی مەرجان، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتیی حزبەکەی دەکات، ئیسماعیل دەمیر، سەرۆکی لقی ئاکەپە لە ناوچەی لجێی ئاماەد پەکەکەی بە کوشتنی مەرجان تۆمەتبار کرد.
باسنيوز
