پەرلەمانتارێکی گۆڕان: رێز لە بریاری دادگای عێراقی لەبارەی رێبوار تاڵەبانییەوە دەگرین
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند، نابێ دادگا بڕیاری سیاسی بەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکووک بە وەکالەتدا بسەپێنێت.
مەسعود حەیدەر هەروەها رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک تایبەتە بە ئەنجومەنی پارێزگاکە، بەڵام گۆڕان رێز لە بڕیاری دادگاعێراقی لەبارەی سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکووک بە وەکالەت دەگرن، ”بەمەرجێک دور لە موزایەدەی سیاسی و دەستێوەردانی ھەرێمی و دەروەی عێراق بێت“.
بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 3.7.2017، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، لە بەغدا دادگایی بکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواخرا بۆ رۆژی 24.7.2017.
باسنیوز
