سلێمانی.. کەمپینێک بۆ پشتگیری لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ڕاگەیەندرا

سلێمانی.. کەمپینێک بۆ پشتگیری لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ڕاگەیەندرا
ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش لەسەر کەیسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە بەردەم دادگای سلێمانی، کەمپینێکیان بۆ پشتگیریکردن لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.



عوسمان شێخ سدیق، پارێزەری خۆبەخش لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند: "ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لە ھەر ناوچەیەکی کوردستانی مافی ڕەوای میللەتی کوردە، بەڵام دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دادگای کارگێڕیی بەغدا لەلایەن بەشێک لە نەتەوەی تورکمان لەسەر ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکووک سەبارەت بە بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی پارێزگای کەرکووک ئێمە بە باشمان زانی کەمپێنێکی پشتگیری لە ئاڵای کوردستان ڕابگەیەنین."



گوتیشی"ھەرچەندە ئەو داوایە لەلایەن بەشێک لە نەتەوەی عەرەبەوە تۆمار کراوە و داوای ئەوە دەکەن ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دابگیرێت، بەڵام ئێمە ئەمادەین خۆبەخشانە پشتیوانی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکووک بکەین کەلە دادگا و پشتگیریان لێ بکەین، چونکە کەرکووک بەشێکی گرنگە لە ھەرێمی کوردستان و دەبێ ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بشەکێتەوە".



بەرەی تورکمانی لە کەرکووک لە داداگی فیدراڵی بە بۆنەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر دامودەزگاکانی ئەو پارێزگایە هەڵکرا، لە بەغدا سکاڵایان دژی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کردووە.






باسنيوز
Top