سەرکردەیەکی داعش لە باشووری کەرکووک کوژرا

 سەرکردەیەکی داعش لە باشووری کەرکووک کوژرا
سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک لەگەڵ سێ چەکداری رێکخراوەکەی، کوژرا.



بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 3.7.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بنکەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلی داعشیان لە گوندی سەفرە لە شارەدێی ریاز لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بۆمباران کردووە.



بۆردومانەکە بووەتە هۆی کوژرانی چوار چەکداری داعش، کە یەکێکیان سەرکردەی رێکخراوەکە بووە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، (شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار) لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.








باسنيوز
Top