خورماتوو.. پێشمەرگە هێرشێكی داعشی لە ناوچەی زەرگە تێكشكاند
ئەحمەد شێخ لەنگەری بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند : شەوی ڕابردوو چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوای قەزای خورماتوو، هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی هێزی لیوای پێنجی بەرگری و فریاكەوتن و پاش بەرگرییەكی زۆر تەواوی هێرش و پەلامارەكانیان تێكشكێندراوە".
هاوكات محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ڕاگەیاند :لە ئەنجامی هێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەی زەرگەی ڕۆژئاوای قەزای خورماتوو ئەفسەرێك بە پلەی ڕائید و 3 پێشمەرگەی تر بریندار بوون، بەڵام هەموویان برینەكانیان سووكە و باری تەندروستییان جێگیرە".
باسنيوز
