رێبوار تاڵه‌بانی: به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك ئاماده‌ی دادگا ده‌بم
ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: "پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌ی توكمانی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه سكاڵایان له‌سه‌رم تۆمار كرادووه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه 3/7/2017 ئاماده‌ی دادگا ده‌بم".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "حكوومه‌تی عێراق به‌پشتگوێخستنی ماده‌ی ١٤٠ سه‌رپێچی یاسای كردووه نه‌ك ئێمه، له‌سه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان‌مان جێبه‌جێ كردووه، داواش له په‌ڕله‌مانتاره كورده‌كان و مه‌كته‌ب سیاسیی حیزبه‌كان ده‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بێنه‌ده‌نگ".
له‌وباره‌وه ، سه‌میر سه‌لیم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند: "یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌میشه پشتگیریمان له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كردووه، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه، بێگومان كه‌ركووك له ڕووی مێژووییه‌وه شارێكی گرنگی كوردستانه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه‌ی ته‌مه‌نی درێژ بوه‌ته‌وه بۆ ئێستا په‌یوه‌ندی به كوردستانی بوونی كه‌ركووكه‌وه هه‌یه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: "به‌باشی ده‌زانین ئاڵای كوردستان، له شاری كه‌ركووك بشه‌كێته‌وه و ئێمه‌ش پشتگیری له ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین".
ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه بڕیاری لێدرا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: "پێویسته هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ته‌نیا له‌سه‌ر داموده‌زگا حكوومییه‌كان بێت".
