سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆنسوڵی بریتانیا لە هەولێر دەكات
ئهمڕۆ یەكشەممە 2ـی 7ـی 2017 لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مارتین وار كونسوڵی تازەی بریتانیا لە هەولێر كرد.
بهپێی ڕاگهیاندراوێك، لە دیدارەكەدا كونسوڵى تازەی بریتانیا لە هەولێر ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە خەباتی گەلی كوردستان بۆ گەییشتن بە ئازادی و هەروەها ئاماژەیشی بە وتارەكەی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژنامەی واشینگتۆنپۆست كرد لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی گەلی كوردستان.
ئەوەیشی خستەڕوو كە لە ئەرك و كاری تازەی دا هەوڵی تەواو دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بریتانیا و هەرێمی كوردستان.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و قۆناغی دوای داعش تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر بڕیاری ڕیفراندۆمی كوردستان كه له 25/ 9/ 2017 ئهنجام دهدرێت و هەروەها باس لە مێژووی هاوبەشی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتییانە كرا كە لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق بەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.
bas news-
