حكومەتی توركیا: ئەمریكا ده‌یه‌وێت شه‌ڕێكی گه‌وره لە ناوه‌خۆی توركیا به‌رپا بكات
كورتولموش باسی له هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز كرد، كه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وانه‌ی پێشتر هێزی ئیمپریالیزم بوونه ویستوویانه توركیا بخه‌نه ناو شه‌ڕێكی ناوه‌خۆیی قووڵه‌وه.
هەروەها گوتی "ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوویی هاووڵاتیان و لایه‌نه‌كانی توركیا نه‌بوایه، له هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز شه‌ڕێكی خوێناوی گه‌وره‌ی ناوه‌خۆیی له توركیا رووی ده‌دا، به‌ڵام به هه‌موومانه‌وه رێگریمان لێ كرد. هێزی ئیمپریالیزم ویستی له 15ی ته‌مووز توركیا وێران بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌شیان ویستیان شه‌ڕی ناوه‌خۆیی به‌رپا بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی دا ئێستەش ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بكات و شه‌ڕی ناوه‌خۆیی له توركیا به‌رپا بكات، بۆ ئه‌مه‌شیان به‌هێزترین چه‌كی داوه‌ته په‌كه‌كه تا شه‌ڕی له‌ناو توركیا پێبكات، به‌ڵام له ژێر ناوی یه‌په‌گه كه خۆیشی ده‌زانێت ئه‌و گرووپه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا نییه.
bas news-
