كه‌لار.. به‌هاوكارى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان 24 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان ده‌درێت
هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى كه‌لار، ڕاگه‌یاند : " ئه‌مڕۆ 2 /7 /2017 به‌سه‌رپه‌رشتى قایمقامى كه‌لار و ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى گه‌رمیان و لیژنه‌ى مۆلیده‌كان و نوێنه‌رى خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌ستى دیاریكردنى نرخ و چۆنیه‌تى ئیشپێكردنى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ئه‌نجام درا".
گوتیشی :" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆلیده بۆ مانگى حوزه‌یران به‌پێى ئه‌و پێوه‌رانه‌ى بۆ مۆلیده‌كان دانراوه له‌نێوان 6.750 دینار بۆ 8.750 دینار بێت و نرخى ئیشپێكردنى كاتژمێرێك كاره‌باى مۆلیده‌كانیش به‌پێى نرخى گاز به 40 دینار و نیو دیاریكرا".
سه‌باره‌ت به‌پێدانى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگى ته‌مووز، ڕوونی كرده‌وه، كه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگى ته‌مووز پێویسته له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى شه‌وو ڕوژدا دواى پچڕانى كاره‌باى نیشتمانى پابه‌ندبن به‌پێدانى كاره‌با به هاووڵاتیان و له‌كاتى خراپبوونى مۆلیده‌كانیشیاندا ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كدا كه زیاتر له 24 كاتژمێر نه‌بێت، مۆلیده‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌ر ڕۆژێك به‌بڕى 200 هه‌زاردینار غه‌رامه ده‌كرێن.
bas news-
