سلێمانى... یادى 28 ساڵه‌ى تیرۆركردنى قاسملۆ كرایه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه 2 /7/ 2017 له شارى سلێمانى، له‌هۆڵى ئازادى حزبى شیوعى، به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حزبى و حكوومى یادى تیرۆركردنى دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ كرایه‌وه، بۆ به‌رز ڕاگرتنى ڕۆڵى ئه‌و سه‌ركرده‌یه، سمینارێك بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌بوو تارا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی حیزبى شیوعى كوردستان و محه‌مه‌د نه‌زیف قادرى، ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسی حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
تاهیر مه‌حمودى، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى حزبى دیموكرات له شارى سلێمانى، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى 28 هه‌مین ساڵیادى شه‌هیدبوونى دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ و بۆ ئه‌وه‌ى باس له خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌و سه‌ركرده گه‌وره‌یه‌ى میله‌تى كورد بكرێت، سیمینارێكام ئه‌نجام دا".
ڕوونیكرده‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ى بیرى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانى بهێنینه‌وه كه دكتۆر قاسملۆ زیاتر له 40 ساڵ ته‌مه‌نى خۆى له‌ناو حزبى دیموكرات و دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كورد به‌ڕێكردووه.
گوتیشى :" قاسملۆ، سه‌ركرده‌یه‌كى كوردستانى بووه و باوه‌ڕى ته‌واوى به پرسه نیشتمانیه‌كان هه‌بووه، دواجار هه‌ر له‌پێناو دۆزى ڕه‌وای میله‌تى كورد تیرۆركرا.
دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، ڕۆژى 13ى 7ى ساڵى 1989 له‌شارى ڤیه‌نناى پایته‌ختى وڵاتى نه‌مسا، تیرۆر كرا.
bas news-
