بەرپرسێكی ئەوقاف هۆشداری دەدات لەبارەی منداڵە كوردە ئێزیدیە ڕزگاربووەكان
ئەمڕۆ یەكشەممە خەیری بۆزانی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئاینی ئێزیدی لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند سەدان منداڵی كوردی ئێزیدی كە لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووە، هێشتا لەژێر كاریگەری بیری توندڕەوی داعشدا ماونەتەوە، بۆیە داهاتوویان لە مەترسیدا دەبێت، ئەگەر چاودێری و خومەتگوزاری پێویستیان پێشكەش نەكرێت".
بۆزانی ئەوەشی گوت كە ژمارە منداڵانی كوردی ئێزیدی رزگاربوو لە دەست داعش دەگاتە 1622 منداڵی كچ و كوڕ. ئەوانە لە دۆخێكی دەروونی قورس و خراپدا دەژین، پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە لەلایەن دەزگای پەیوەندیدارەوە، بە تایبەتی كە هێشتا زۆرینەی ئەم منداڵانە لەژێر كاریگەری ئەو پەروەردەیەدا ماون كە داعش بەسەریدا سەپاندبوون.
بەرپرسە كوردە ئێزیدیەكە ئەوەشی گوت كە داوایان لە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ ئەوەی هاوكاری پێویست پێشكەشی ئەو منداڵە كوردە ئێزیدیانە بكەن، بەڵام هێشتا لەلایەن هیچیانەوە وەڵامی ئەرێنیان دەست نەكەوتووە.
bas news-
