شێخ سەمیر فەیلی: ھەڕەشەکردن لە بەشداریکردن لە ریفراندۆم پاشگەزمان ناکاتەوە
(شێخ سەمیر فەیلی) کە یەکێک لە شێخەکانی کوردی فەیلییە لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "ئێمە بەشداری لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا دەکەین، لەبەر ئەوەی تاوەکو لە عێراق بین و سەربەخۆ نەبین هەر پێویستە بە ژێردەستیی دەمێنینەوە، کاتی ئەوە ھاتووە کە ھەرێمی کوردستان و عێراق دوو دراوسێی چاک بن، بۆیە پێویستە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین."
(شێخ سەمیر) هەروەها دەڵێ، "لەئێستادا حکوومەتی عێراق بووەتە حکوومەتی چەکھەڵگرەکان، ڕوونە ئەو گرووپە چەکهەڵگرانەش کە ھەڕەشە لە ئێمە دەکەن لەبەر ئەوەیە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم داینە، بەڵام ئەو ھەڕەشانە ئێمە ناترسێنێ، چونکە ئەوانە گەر بە چەک نەبێت زۆر بێ دەستەڵاتن، هەرچۆن بی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناترسین و ناشتوانن بەو ھهڕەشانە ئێمە پاشگەز بکەنەوە و ھیچ کاتێکیش ئێمە نەترساوین."
kdp-
