باکۆزی: پەکەکە دەیەوێ لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕێگایەک بۆ حەشدی شەعبی بکاتەوە

 باکۆزی: پەکەکە دەیەوێ لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕێگایەک بۆ حەشدی شەعبی بکاتەوە
(وەحید باکۆزی)، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەکەکە کارئاسانیی کردووە بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی لە سنووری پێشمەرگەی ڕۆژئاوا نیزیک ببێتەوە، ئامانجیشی ئەوەیە کە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا تووشی گرفت و شەڕ بکات، لە کاتێکدا تا دێت حەشد لە سنووری پەکەکە فراوان دەبێت و پێکەوە سەنگەر و ساتر و بازگەیان جێگیر کردووە، هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوانیان زۆر بووە، پەکەکە دەیەوێت لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕێگایەک بۆ حەشدی شەعبی بکاتەوە.''

(باکۆزی) گوتیشی: ''تا دێت پاوانخوازیی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا زۆرتر دەبێت و لەسەر سەرجەم ئەو ماڵانەی شنگال کە پەکەکە و حەشدی شەعبیی لێیە، ئاڵای کوردستان فڕێ دراوە و شنگال پڕ بووە لە ئاڵای حەشدی شەعبی و پێکەوە بازگەیان داناوە، بە ئارەزووی خۆیشیان خەڵک دەڕفێنن و دەیانەوێت پێکەوە ئیدارەی ئەو ناوچانە بکەن و ئامانج لەم پلانەش پیلانە بۆ ئەوەی پێکەوە هێز لە دژی پێشمەرگە بەکار بهێنن، کە گوایە ئەوان نفووزیان زیاترە.''
kdp-
Top