پیرانشار.. شەڕ و تێکهەڵچوونی سەربازی چوار کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە شوێنی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە بەرزاییەکانی "کانی خودا"ی سەر بە پیرانشارە و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووی داوە.
هاوکات ماڵپەڕی (ئوروومنیوز)ی سەر بە سوپای پاسداران، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویە، لەو شەڕ و پێکدادانەدا سەربازێکی هێزی سنوورپارێزی خەڵکی (قەزوێن) بەناوی فەرشاد ڕەمزی کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بەناوەکانی "سەید سەجاد مووسەوی، ڕەزا ئەحمەدی و محەمەد ڕەنجبەر" کە دووکەسیان خەڵکی شاری "مەرەند"ی سەر بە پاریزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتن. بریندار بوون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە شەڕەکە لە نێوان هێزی سنوورپارێز و قاچاخچییە چەکدارەکاندا ڕووی داوە.
هەتا ئێستا هیچ هێز و لایەنێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەم شەڕ و تێکهەڵچوونەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ساڵی ڕابردوو لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) و سوپای پاسداران لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، مەهاباد، سەردەشت، سەقز، مەریوان و سەوڵا ڕووی دا.
باسنیوز
