سلێمانی.. لە 41 رووداو ھاتوچۆ 38 کەس بوونەتە قوربانی

 سلێمانی.. لە 41 رووداو ھاتوچۆ 38 کەس بوونەتە قوربانی
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاماری رووداوەکانی ھەفتەی رابردووی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/7/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی، کۆی گشتیی ئاماری رووداوەکانی ھەفتەی رابردووی ھاتوچۆی سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەڕین و کۆیەی بڵاو کردەوە، کە 41 رووداوی ھاتوچۆ بوونە.

لەو ئامارەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەھۆی ئەو 41 رووداوە، 22 کەس بریندار بوونە، 16 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز
Top