کەلار.. کەسێک بە فیشەک بریندار کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە (2017/7/2)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: "شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار دوای ئەوەی لەسەر کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل کێشە لەنێوان دوو هاووڵاتی دروست دەبێت و یەکێکیان بەدەمانچە تەقە لە بەرامبەرەکەی دەکات و برینداری دەکات و دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104مان تۆمەتبار هەڵدێت".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو هاووڵاتییە فیشەکێک بەر لاقی کەوتووە لەنەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی قەزای کەلاره، مەفرەزەکانی پۆلیس بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکەیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار".
جەختیش کراوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بناسرێتەوە بانگێشتی پۆلیس بکرێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەندکراوە.
.
باسنيوز
