حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال بە هاوبەشی دەستیان بە هەڵکەندنی سەنگەر کردووە

حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال بە هاوبەشی دەستیان بە هەڵکەندنی سەنگەر کردووە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات دەیان گرووپی نەناسراوی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال جێگر کراون و پەکەکە کارئاسانیان بۆ دەکات بۆ ئەوەی دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان ببن و بەشێکیش لەو جموجۆڵانە پیلانن.



وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پەکەکە کارئاسانی کردووە بۆ ئەوەی حەشدی لە سنووری پێشمەرگەی ڕۆژئاوا نزیک ببێتەوە، ئامانجی ئەوەیە کە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا تووشی گرفت بکات و تووشی شەڕێکیان بکات، لە کاتێکدا تا دێت حەشدی لە سنووری پەکەکە فراوان دەبێت و پێکەوە سەنگەر و ساتر و بازگەیان جێگیر کردووە، هاوبەشی و هەماهەنگی لە نێوان زۆر بووە، پەکەکە دەیەوێت سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕێگایەک بۆ حەشدی شەعبی بکاتەوە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە درێژدا گوتیشی: "تا دێت پاوانخوازیی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە زۆرتر دەبێت و لەسەر سەرجەم ئەو ماڵانەی شنگال کە پەکەکە و حەشدی شعبیی لێیە، ئاڵای کوردستان فڕێ دراوە و شەنگال پڕ بووە لە ئاڵای حەشدی شەعبی و پێکەوە بازگەیان داناوە بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەڕفێنن دەیانەوێت پێکەوە ئیدارەی ئەو ناوچانە بکەن و ئامانج لەم پلانەش پیلانە بۆ ئەوەی پێکەوە هێز لەدژی پێشمەرگە بەکار بهێنن و گوایە ئەوان نفووزیان زیاترە".








باسنیوز
Top