سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: تائێستا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بڵاو نەکراوەتەوە
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە خشتە بڵاوەکراوەکە، هەمان خشتەی مانگی ڕابردووە و بە کەمێک دەستکارییەوە لە هەندێک میدیادا بڵاو کراوەتەوە، لە کاتێکدا ئەگەرێکی زۆر هەیە کە دەستکاریی ئەو خشتەیە بکرێت.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تاوەکوو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانەی وەزارەتەکەیان نەکراوە بۆ ئەوەی وردبینی تێدا بکەن. گوتیشی: ”هەر کاتێک ئەو لیستە وردبینی تێدا کرا، وەزارەتی دارایی لە خشتەیەکدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت“.
باسنيوز
