تەقینەوەیەک دیمەشق دەهەژێنێت
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 2.7.2017 لە گۆڕەپانی تەحریر رووی داوە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا نەبووە.
هەروەک کەناڵی فەرمیی رژێمی سووریا رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە رێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە رووی داوە.
شاری دیمەشق، کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا تێیدا دەژی، بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، یەکێک بووە لە شارە ئارامەکان.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
باسنيوز
