"ڕیفراندۆم ناوچە کوردستانییەکان دەکاتە سەنەدێکی قانوونی"
(وەستا ڕه‌سووڵ) گوتی: ''سێ ساڵه حكوومه‌تی عێراق له‌م ناوچانه غایبه، ئاگای له ناوچه‌كه نییه، ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌یه خاك و ئاوی ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزێت، سه‌ركه‌وتنی ڕێفراندۆم له‌و ناوچانه پاڵپشتێكی به‌هێزه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئیدی كه‌س نه‌توانێت باس له بوونی ئه‌و هێزه گیانبهختكهره بكاته‌وه، بۆیە ڕێفراندۆم له ناوچه دابڕاوه‌كان زۆر به‌سووده و مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقیش باس له ڕێفراندۆم ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه.''
ئه‌و فه‌رمانده‌یەی هێزی پێشمه‌رگه داوا دەکات، ڕێککەوتنێک بکرێت بۆ ئەوەی سنوورێكی چه‌ند كیلۆمه‌تری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا دیاری بكرێت، لەو ناوچانەی كه ده‌بنه سنووری هه‌ردوو هێزەکە لە پاش داعش.
(دڵشاد نامیق)، ماسته‌ر لە پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''بڕیاری به‌شداریی هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، بڕیارێكی مێژووییه، كه ئیدی هیچ بیانوویەک نامێنێته‌وه بۆ كه‌س كه بڵێت ئه‌و ناوچانه ناوچه‌یه‌كی كوردستانی نین، به‌سه‌ركه‌وتنی ''به‌ڵێ'' له ڕێفراندۆمدا چۆن ئێسته له ڕووی واقیعه‌وه به ئازایه‌تیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وكاتیش له ڕێی ''به‌ڵێ'' بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستانەوە له ڕووی قانوونییشهوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باوشی باشووری كوردستان.''
(دڵشاد نامیق) گوتی: ''به سه‌ركه‌وتنی ''به‌ڵێ'' له ناوچه كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئیدی هیچ بیانوویەك بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق نامێنێته‌وه بۆ ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.''
(دڵشاد نامیق) ده‌ڵێت: ''ڕێفراندۆم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه 10 ساڵ دواكه‌وتووه، كه به پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بوو له كۆتایی ساڵی 2010دا ڕاپرسی له‌و ناوچانه بكرایه و تا هاووڵاتییان به ده‌نگی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن، كه له‌مه‌شدا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوو، بۆیه به‌شداریی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته سه‌نه‌دێكی قانوونی به ده‌ست به‌رپرسانی كوردستانەوە، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو دنیا بڵێن، ئه‌وه هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه ده‌یانه‌وێت، بخرێنه‌وه سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردستانییەی مافی هه‌مو هاونیشتمانییه‌كی تێدا پارێزراوه.''
kdp-
