دەستەی سەرۆکایەتیی هاوبەندی ڕۆژئاوا پشتگیرییان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی

 	 دەستەی سەرۆکایەتیی هاوبەندی ڕۆژئاوا پشتگیرییان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی (هاوبەندی)، بە ناوی ئەو دەستەیەوە دەڵێت: ''دیاریکردنی مافی چارەنووس لە لایەن خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە مافیکی ڕەوایە و ئێمەش پشتگیریی ئەو مافە سروشتییە دەکەین، لەبەر ئەوەی هەر کەسێ مافی هەیە، کە چارەنووسی خۆی دیاری بکات.''

(نەسرەدین ئیبراهیم)، کە سکرتیری گشتیی پارتی دیموکراتی کورد- لە سووریا (پارتی)یە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''وەک چۆن هەموو جیهان مافی ئەوەی هەیە کە چارەنووسی خۆی دیاری بکات، پێویستە کوردیش هەمان مافی هەبیت و دەبێ هەموو کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی لە ئەم مافە ڕەوایە بکات.''

ئەندامی دەستەی سەرۆکاتیی (هاوبەندی) ئەوەیشی گوت: ''ڕیفراندۆمەکەی باشووری کوردستان و لە دواییدا سەربەخۆیی هەنگاوێکی زۆر زۆر باشە بۆ ئەوەی پارچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە مافی ڕەوای خۆیان بگەن، هەر لەبەر ئەوەش پێویستە هەموو کوردێک لە هەر کووچە و کۆلانێکی دنیادا بێت، پشتگیری لە ڕیفراندۆم بکات و ڕێز لە ماف و ئیرادەی گەلی باشووری کوردستان بگریت و سەربەخۆییی باشووری کوردستان بۆ جیهان گرینگیی هەیە و ئێمەش وەک (هەڤبەندی)، بە هەموو شیوەیەک پشتگیریی ئەم مافەی خەلکی کوردستان دەکەین.''

(هاوبەندی) پێکهاتووە لە پێنج حزبی ڕۆژئاوای کوردستان؛ (پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (پارتی)، (پارتی یەکێتیا دیموکراتا کورد لە سووریا (یەکێتی)، ( پارتییا ویفاقا کوردی سووری )، (پارتیا چەپێ دیموکرات یا کورد لە سووریا )، ( بزووتنەوەی چاکسازی- سووریا) و چەندین کەسایەتیی سیاسیی سەربەخۆش لە نێوانیاندا هەن.

kdp-
Top