زانکۆی سەڵاحەدین ئاهەنگی دەرچووانی ”خولی ریفراندۆم“ دەگێڕێت
بڕیارە زانکۆی سەڵاحەدین کاتژمێر 6:30ـی رۆژی یەکشەممە 2.7.2017، ئاهەنگی خولی 36ـەمی دەرچووانی بگێڕێت.
بەهۆی ئەوەی بڕیارە لە مانگی 9ـی ئەمساڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەڕێوە بچێت، زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری داوە خولی ئەمساڵی دەرچووان بە ”خولی رفراندۆم“ ناوبنێت.
ئاهەنگەکە لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.
پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
