حزبی شیوعی: پێویستە لایەنەکان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە واز لە عینادیی سیاسی بھێندرێت

 حزبی شیوعی: پێویستە لایەنەکان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە واز لە عینادیی سیاسی بھێندرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێ پرسی ریفراندۆم گەروەتر لە ھەموو پرسەکانی دیکە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و دەشڵێت: "گرنگە حزبەکان ڕێک بکەوتن".

ھەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان، گوتی: "٨٥ ڕۆژمان لەبەردەستە بۆ ڕیفراندۆم، پێویستە شەو و ڕۆژ بخرێتە سەر یەکتر و لەلایەن ھێزە سیاسییەکانەوە گفتوگۆی ناوخۆیی بکرێت و ئەو کاتەی ماوە لەبەردەستمان نوێنەری حزبەکان بۆ رێفراندۆم دیاری بکرێت، چونکە ئەو ماوەی لەبەر دەستمانە دەبێ تەرخانی بکەین بۆ ئەوەی دووبارە متمانە بۆ دەنگدەری کورد و خەڵکی کوردستان بگەڕێندرێتەوە کە تەبایی و سەقامگیریی سیاسی بەرقەرار بێت و بۆ ئەوەی زۆرترین جەماوەری کوردستان بەشداری بکات."

ئەو سەرکردەیەی حزبی شیوعی گوتیشی: "تا ئێستا ھیچ لایەنێک نەیگوتووە دژی ریفراندۆمم، باس لە گرفتەکان دەکرێت، ھەر حزبێک لە ڕوانگەی خۆیەوە قسە دەکات، پێم وایە پرسی نیشتمانی زۆر گەورەترە لە حزبەکان و دۆخی کوردستان بە زۆر قۆناغدا تێپەڕیوە، دەکرێت ئەم قۆناغەش تێپەڕێنن، چۆن توانیان پێکەوە کۆمیسیۆن دروست بکەن و دەستەی مافی مرۆڤ پێکبھێنن، لەسەر ئەوەش دەتوانن ڕێک بکەون و ناکرێت لەم پرسەدا عینادیی سیاسی بکرێت".


ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت حزبەکان لەسەر ئەم پرسە خۆیان یەکلا بکەنەوە".












باسنیوز
Top