كیا مۆتۆرز لە سپۆنسەرایەتیكردنی پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا بەردەوامە

كیا مۆتۆرز لە سپۆنسەرایەتیكردنی پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا بەردەوامە
پاڵەوانیەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا یەكێكە لە دیارترین و گەورەترین پاڵەوانیەتییەكانی تێنس لە جیهاندا، رێكخستنی ئەو رووداوە وەرزشییە تایبەتە پێویستیی بە هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆرە، بەوپێیەی كە سەرپەرشتیار و چاودێریی سەرەكیی (ئوسترالیان ئۆبین)ە بۆ ماوەی 16 ساڵ لەسەر یەك، كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، زەبەلاحی پیشەسازیی كۆری هەوڵێكی زۆری دا بۆئەوەی ئەو پاڵەوانیەتییە سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبێنێت.

لەلایەن خۆیەوە "گریگ تایلی" بەڕێوەبەری پاڵەوانیەتییەكە گووتی: "ئەمە پرۆسەیەكی لۆجستیی گەورەیە بۆ گواستنەوەی سەرجەم یاریزانان و بەرپرسان و دەزگاكانی راگەیاندن و كارمەندان بەچوار دەوری میلبۆرن لە ماوەی پاڵەوانیەتییەكە و هەموو ساڵێكیش ئەم پرۆسەیە بەدیدێت بەهۆی متمانەییی كیا و پشتیوانییەكەی".

ساڵانە كیا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر پێشكەش بە پاڵەوانیەتییەكە دەكات، ئەمساڵیش بە هەمان شێوە كیا مۆتۆرز كاروانێك لە ئۆتۆمبێلەكانی پێشكەشكرد كە بریتی بوون لە 110 ئۆتۆمبێل لەوانە 50 كەرنەڤال و 40 سۆرینتۆ و 20 ئۆپتیما، بۆ مسۆگەركردنی گواستنەوەیەكی ئارام و خۆش بە درێژایی پاڵەوانیەتییەكە، رێورەسمی پێشكەشكردنی ئۆتۆمبێلەكانیش بە ئامادەبوونی باڵیۆزی هێمای بازرگانیی كیا رافاییل نادال بوو.

شایەنی باسە رافاییل نادال، یاریزانی تێنسی لاوی ئیسپانی لە ساڵی 2006 ەوە تا ئێستا باڵیۆزی هێمای بازرگانیی جیهانیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرزە ، هەردوولا بەیەكەوە هاوكاربوون بۆ گەیاندنی دروشمی هێمای بازرگانیی كیا "توانایی لەسەر سەرسووڕمان" بە سەرانسەری جیهان.

پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا، یەكێكە لە چوار پاڵەوانییەتییە گەورەكانی گراندسەلام و ساڵانە لە دوو هەفتەی كۆتایی مانگی كانوونی دووەم لە شاری میلبۆرن لە ئوسترالیا ئەنجام دەدرێت. پاڵەوانییەتییەكە ساڵی 1905 دەستیپێكرد و لە شەش وڵاتی جیادا ئەنجام دەدرا تا ساڵی 1972 لە میلبۆرن جێگیربوو. یەكەم پاڵەوانییەتیشە لە چوار پاڵەوانییەتییە گەورەكە كە ساڵانە ئەنجام دەدرێَََت.

پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا پێشبڕكێی پیاوانی تاك و ئافرەتانی تاك ‌و پیاوانی جووت و ئافرەتانی جووت و جووتی تێكەڵاو و تازەپێگەیشتووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و یاریزانە بەناوبانگەكان لەخۆ دەگرێت.





















ئا. خليل بله يى
Top