ئەگەر ھەیە کارەبای ھەولێر ببێت بە 24 کاتژمێر
ئەندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدەکان لە پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند: "بە پێشبینیی من کارەبای شاری ھەولێر دەبێت بە 24 کاتژمێر، واتە کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی بەیەکەوە 24 کاتژمێر کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکەن".
دەشڵێت: "کاتێک مۆلیدەکان کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکەن، پێویستە 6 کاتژمێر جارێک مۆلیدەکانیان بکوژێننەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی مۆلیدەکە پشوو بدات، لەو حاڵەتەشدا ئەگەر کارەبای نیشتمانی ھەبوو، ئەوا باشە، ئەگەر نەشبێت، ئەوا دواتر مۆلیدەکان کاریان پێ دەکرێتەوە".
سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدەکان لە پارێزگای ھەولێر گوتیشی: "ھیوادارین کارەبای نیشتمانی بۆشاییەکان پڕ بکاتەوە".
باسنیوز
