کەسایەتییەکی کوردی فەیلی: دەوڵەتی كوردستان هێز و پاڵپشتی ئێمەیە و نورى ماليكيش دوژمنی كوردە

 کەسایەتییەکی کوردی فەیلی: دەوڵەتی كوردستان هێز و پاڵپشتی ئێمەیە  و نورى ماليكيش دوژمنی كوردە
یەكێك لە شێخەكانی كوردانی فەیلی لە بەغدا ڕای دەگەیەنێت، پێویستە دەنگی ئێمە بە هەموو لایەك بگات، هەروەها دەوڵەتی كوردستانیش دەبێتە هێز و پاڵپشتیی ئێمە.



شێخ سەمیر فەیلی، یەكێك لە شێخانی كوردانی فەیلی لە بەغدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێویستە دەنگی ئێمە وەكوو كوردانی فەیلی بگاتە هەموو لایەك، هەموانیش ئەوە دەزانن كە مالیكی خۆی دوژمنی كوردە، هەربۆیە ئێمە ناترسین، دەبێت بەهێزەوە لەگەڵ حكوومەتی ناوەندیدا مامەڵە بەكەین، چونكە ئێمە ئەوان باش دەناسین".



دەشڵێت"ئێمە پاڵپشتی لە دەوڵەتی كوردستان دەكەین، دەوڵەتی كوردستان دەبێتە هێز و پاڵپشت بۆمان، ئەگەر ئێمە بێ دەوڵەت بین، ئەوا هیچ نرخێكمان نابێت".



شێخ سەمیر فەیلی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ناوی كوردستان لای ئێمە بەرز و پیرۆزە و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ سەركەتنی".



دوای راگەیاندنی کاتی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی بەغدا و چەند لایەنێکی شیعە لە بەغدا زەخت و گوشاریان بۆ کوردانی فەیلی و کوردانی نیشتەجێی بەغدا هێناوە و هەڕەشەی دەرکردن و داگیرکردنی موڵک و ماڵیان لێ کردوون.



باسنيوز
Top