خاوەن پشکێکی چاڤی لاند: شاسوار عەبدولواحید پارەی لە مالیکی وەرگرتووە و مافی ئێمەش نادات
ئەو خاوەن پشکەی (چاڤی لاند) کە بە گوتەی خۆی، لەبەر هەستیاریی بابەتەکە، نایەوێت ناوەکەی ئاشکرا بکات، ڕاگەیاند، نووسراو و بەڵگە هەیە کە لە ساڵی 2014دا نووری مالیکی کە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بووە، بڕی 87 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریکردن بە کۆمپانیای (چاڤی) داوە. گوتیشی: ”جگە لەم بڕە پارەیە، ئێمە هەزاران کەسین کە ملیارەها دینارمان بەو پڕۆژەیە داوە و نە شاسوار عەبدولواحید مافمان بۆ دەگەڕێنێتەوە و نە دادگاش هیچی بۆمان کردووە“.
ئەو نووسراوەی خاوەن پشکەکەی (چاڤی لاند) باسی لێوە دەکات، لە بەرواری 4/6/2014 لە لایەن د. حامد خەلەف، بەرپرسی نووسینگەی مالیکی واژۆ کراوە و بۆ بەرپرسی بانکی بازرگانیی عێراق نێردراوە کە تێیدا داوا کراوە، بڕی 87 ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیای (چاڤی) بدرێت. هەر لە نووسراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە کۆمپانیای (چاڤی) لە 25/5/2014 داوای پێدانی ئەو قەرزەی کردووە و مالیکیش ڕەزامەندی دەربڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە جه‌مال حه‌مه ڕه‌شید، پارێزه‌رى خاوه‌ن پشكه‌كانى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى چاڤی لاند، له‌لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕای گەیاند: "سكاڵاى یاسایی دژى شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نى گروپى كۆمپانیاكانى نالیا تۆمار كراوه و كه‌یسه‌كه لاى دادگایه، ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین، تاوەکوو بزانین دادگا چۆن مافى ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ساڵانێكى زۆره پاره‌یان به‌ناوى پشكه‌وه لێ وه‌رگیراوه و قازانجیان وه‌رنه‌گرتووه”. گوتیشى: "خاوه‌ن پشكى چاڤى لاند، چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هیچكات قبوڵى ناكه‌ن هه‌روا به ئاسانى پاره‌كانیان له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نى گروپى كۆمپانیاكانى نالیاوه بخورێت، هه‌روه‌ها له پێناو وه‌رگرتنى مافى ڕه‌واى خاوه‌ن پشکهكان، ئێمه هه‌موو ڕێكارێكى یاسایی ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه".
پارێزه‌رى خاوه‌ن پشكه‌كانى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى چاڤی لاند گوتیشی: "زیاتر له 10 هه‌زار خاوه‌ن پشك نزیكه‌ى 30 ملیار دیناریان داوه به شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ناو قازانج له پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى چاڤى لاند، به‌ڵام تائێستا ئه‌و خه‌ڵكه قازانجێكى وه‌هایان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا نه‌كردووه، له‌كاتێكدا پڕۆژه‌كه ساڵانه قازانجێكى ئێجگار زۆر ده‌كات، دواجار ئه‌و خه‌ڵكه ههژارهى پشكى له چاڤى لاند كڕیووه، پاره‌كه‌ى بۆیه له‌و پڕۆژه‌یه داناوه، بۆئه‌وه‌ى له داهاتى پڕۆژه‌كه خاوه‌ن پشك بڕێك پاره قازانج بكات، جگه له‌وه‌ى پڕۆژه‌كه قازانجێكى زۆرى هه‌یه به‌ڵام هیچ كه‌سێك قازانجێكى ئه‌وتۆى له‌و پڕۆژه‌یه نه‌كردووه.
پێشتر لە 25/10/2016، هەفتەنامەی (باس) لە ڕاپۆرتێکدا ئەو نووسراوەی بڵاو کردەوە کە لەلایەن نووسینگەی مالیکییەوە بۆ هاوکاریکردنی کۆمپانیای (چاڤی) بە بڕی 87 ملیۆن دۆلار کراوە، هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئارام سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیای چاڤی به (باس)ی ڕاگەیاندبوو: "ئه‌و نووسراوه، نووسراوێكی ساخته‌یه و درووستكراوه، كۆمپانیای چاڤی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له مالیكی وه‌رنه‌گرتووه".
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی (چاڤی لاند) بە شێوەیەکی بەردەوام داوا لە شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی (نالیا) دەکەن، قازانجی پشکەکانیان بۆ خەرج بکات و هەندێکیان لە بارێکی ئابووریی سەختدان و سەرجەم سەرمایەکانیان بە کڕینی پشکی پڕۆژەکە داوە و باس لەوە دەکەن کە ڕێکلامەکانی شاسوار عەبدولواحید بۆ کڕینی پشک هەڵخەڵەتاون.
باس‌نیوز
