رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی: گازی کۆکوژ لە خان شەیخون بەکارهێنراوە

 رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی: گازی کۆکوژ لە خان شەیخون بەکارهێنراوە
رێکخراوی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی بەکارهێنانێکی گازی کۆکوژ لە شارۆچکەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا، پشتڕاست دەکاتەوە.



بەپێی راپۆرتێکی فەرمیی رێکخراوەکە، رێکخراوی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی داوا دەکات ئەوانەی لەو کۆمەڵکوژییە تێوەگلاون بە سزای یاسایی بگەیەندرێن.



رێکخراوەکە هیچ لایەنێکی بە بەکارهێنانی چەکی کۆکوژ تۆمەتبار نەکردووە، تەنیا بەکارهێنانی گازی سارینی کۆکوژی پشتڕاست کردووەتەوە.



بڕیارە رۆژی 5.7.2017، راپۆرتەکە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی جێبەجێکاری رێکخراوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.



رۆژی سێشەممە 4.4.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بە چەکی کیمیاوی ناوچەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیب‌یان بۆردومان کرد و بە هۆی بۆردومانەکەوە، 58 کەس گیانیان لەدەست دا، کە زۆرینەیان منداڵ بوون و نزیکەی 300ـی دیکەش بریندار بوون.




باسنیوز
Top