. ژنێکی بەساڵاچووی کوردی ئێزدی لەدەستی داعش ڕزگار کرا
سالم کەتۆ، لەناو سوپای عێراقەوە لە مووسڵ، ڕاگەیاند "ئەمڕۆ وێڕای چەند کەسێکی دیکەی وکردی ئێزدی، ژنێکی بەتەمەنی کوردی ئێزدی و خەڵکی دەڤەری "تل قەسەب" لەدەستی تیرۆرسیتانی داعش ڕزگار کراوە"
ئاماژەی بەوەش کرد کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ستەمیکی زۆر لەخۆی و باقی ئەندامانی خێزانەکەی کراوە و ئەو ژنە بەساڵاچووە بەتەنیا لە گەڕەکی (شەفا)ی مووسڵ ئازادا کراوە و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی دیار نین و ئەو ژنە هێنزراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن".
حوسێن کوردۆ قائێدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی ئاوەشی ئاشکرا کرد "هێشتا ژمارەی ڕاست و دروستی ئەو کەسانەی لەدەستی داعش ڕزگار کراون لەلایەن سوپای عێراقەوە دیار نییە، ئەمڕۆش ئاشکرا دەبێت کە لەدوێنیوە چەند کوردی ئێزدی لەدەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بوون."
bas news-
