لە زاخۆ گەنجێک لە بەنداودا خنکا

 لە زاخۆ گەنجێک لە بەنداودا خنکا


لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی زاخۆ گەنجێک لە بەنداوێکی ئاودا خنکا.



رائید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو 29\6\2017 گەنجێک بەناوی، فەرحان سەیدۆ شیڤان، تەمەن 22 سال لە بەنداوی گوندی (بوسەلی)ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک خنکاوە".



گوتەبێژەکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما چووەتە ناو بەنداوەکە، بەلام بەداخەوە بەهۆی شارەزا نەبوون لە مەلەکردن دەخنکێت و دوای گەڕانێکی زۆر لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی زاخۆوە توانرا ئەمڕۆ هەینی 30\6\2017 تەرمەکەی لە ئاو دەربهێندرێت".



گوتیشی "ئەو گەنجە ئاوارەیە و لە کەمپی "بێرسف دوو" لە سنووری زاخۆ نیشتەجێیە و دوای دەرهێنانی تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاریی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادای زاخۆ کراوە".



bas news-
Top