دووه‌م گه‌نجی ئێزدی له ڕووبارى خابوور خنكا
شه‌وى ڕابردوو، گه‌نجێكى ئێزدى ئاواره‌ى شارى شنگال، له ڕووبارى خابوورى سه‌ر به شارى زاخۆ خنكا.
براى گه‌نجه خنكاوه‌كه (فه‌رحان سیدۆ 22 ساڵ) ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30/ 6/ 2017 به ڕاگه‌یاند :" شه‌وى ڕابردوو، براكه‌م و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێ و خزمه‌كان به‌مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن، چوونه ڕووبارى خابوور، به‌ڵام براكه‌م خنكا".
پێشتر ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو، پزیشكێكى ئێزدی كه ئه‌ویش ئاواره‌بوو، له هه‌مان ڕووباردا خنكا.
براى قوربانییه‌كه (فه‌رحان سیدۆ) ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانی توانیویانه به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى براكه‌ى له ڕووباره‌كه ده‌ربهێننه ده‌ره‌وه و دواتر ڕه‌وانى پزیشكى دادى دهۆك كراوه.
bas news-
