هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه له ماوه‌ى كه‌متر له چوار ڕۆژدا دووه‌م چالاكوانى سیاسی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
چالاكوانێكى سیاسی كورد دواى چوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ كوردستانى ڕۆژئاوا، دوێنێ پێنجشه‌ممه 29/ 6/ 2017 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه، له گونده‌كانى قامیشلۆ، ده‌ستگیر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كوردستانى خۆرئاوا، به ڕاگه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه، (سه‌عده‌دین سینۆ) كه چالاكوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی سووریایه، ده‌ستگیر كرد".
ڕوونی كرده‌وه، كه چالاكوانه‌كه دواى ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه چووه‌ته‌وه بۆ كوردستانى ڕۆژئاوا، له شارۆچكه‌ى ده‌رباسییه له ڕۆژئاواى قامیشلۆ، ده‌ستگیر كراوه و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار براوه.
پێشتر ڕێكخراوى لێبوردنى نیوده‌وڵه‌تى ، له ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو جه‌ختی كرده‌وه، كه هێزه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ڵمه‌تى پلانداڕێژراو بۆ ده‌ستگیركردنى چالاكوانه سیاسییه نه‌یاره‌كانى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى له كوردستانى ڕۆژئاوا، ئه‌نجام ده‌دات.
پێش دوو ڕۆژ هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه (ئه‌حمه‌د كاوا)ـیان له شارۆچكه‌ى چل ئاغا له گونده‌كانى قامیشلۆ ده‌ستگیر كرد، كه چالاكوانێكی سه‌ر به پارتى یه‌كێتى كوردستانه و به مه‌به‌ستى جه‌ژنه پیرۆزه سه‌ردانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبوو.
bas news-
