.. له ڕوداوێكى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا (15) سه‌ر ئاژه‌ڵ به زیندوویى سووتان
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (هه‌ینى 30/ 6/ 2017) له شاره‌دێى حاجیاواى سه‌ر به شارى ڕانیه، له ڕوداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا ، 15 سه‌ر ئاژه‌ڵ به زیندوویى سووتان.
حوسێن عه‌بدوڵا، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین به ڕاگه‌یاند :" ڕوداوكه له گه‌ڕه‌كێكى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراوه، له ئه‌نجامیشدا پوشێكى زۆرى ده‌ورى گه‌ڕه‌كه سووتاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگره‌كه ته‌شنه‌ى كردووه".
ڕوونی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامدا (15 ) سه‌ر كاوڕ و به‌رخ به زیندوویى سووتاون.
گوتیشى :" دواى ئاگادار كردنه‌وه‌مان، تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى گه‌یشته شوێنى ڕوداوه‌كه و توانیان ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى دیكه كه له‌وێن ڕزگاریان بكه‌ن و ئاگره‌كه‌ش بكوژێننه‌وه".
bas news-
