گه‌رمیان.. ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تادا گیرا
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان به ڕاگه‌یاند :" ماوه‌یه‌كه ده‌ستمان كردووه به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه بێ سه‌ره‌تان و له هیچ شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تۆمار نه‌كراون".
گوتیشى :" ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر حه‌وت ئۆتۆمبێلدا كه هه‌موویان بێ سه‌ره‌تان و له جۆرى تۆیۆتا كراونن، ئه‌و جۆره ئۆتۆمبیلانه به (مه‌لیكه ) ناسراون ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه بكه‌وێته به‌رده‌ست مه‌فره‌زه‌كانى هاتوچۆ، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، " ئه‌مه‌ش به‌پێى مادده‌ى 12ى یاساى هاتوچۆ كه له ساڵى 1986 ده‌رچووه، ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌گه‌ر چى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه بڕیار دراوه تابلۆ به چه‌ند جۆرێكى ئۆتۆمبێل بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكى ده‌رهێنانى تابلۆ بۆ ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌ى كه به (مه‌لیكه) ناسراون، ده‌رنه‌چوو.
bas news-
