پۆلیسی گه‌رمیان: له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا 14 حاڵه‌ت تۆمار كراون
له ماوه‌ى سێ ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا له سنوورى گه‌رمیان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه 14 حاڵه‌ت تۆمار كراون، كه یه‌ك خنكان و دوو ڕووداوى شه‌ڕه چهقهۆ و یه‌ك تاوانى دزیكردن و ده‌ستگیركردنى پێنج كه‌س به‌هۆى فرۆشتنى یارى ئاگرینه‌وه، له خۆ ده‌گرێت.
ڕائد عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" لەسێ ڕۆژی جەژنى ڕه‌مه‌زاندا، 14 حاڵه‌ت له سنووره‌كه‌دا ڕوویانداوه كه له پۆلیس تۆمار كراون".
ڕوونی كرده‌وه، كه بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستی پۆلیسدایە، له‌و سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لەسنووری گەرمیان ئەم حاڵەتانەی خوارەوە تۆمارکراون.
(1) 4 حاڵەتی مردنی قەزاوقەدەر
(2) 2 حاڵەتی شەڕەچەقۆ
(3) 1 تاوانی سەرخۆشی
(4) 1 حاڵەتی دزیکردن
(5) 1 حاڵەتی خنکان بەئاو
(6) 5 کەس بەهۆی فرۆشتنی یاری ئاگرینەوە دەستگیرکراون.
bas news-
