جان دۆست: دەنگدان بە ''بەڵێ'' بۆ ڕیفراندۆم ئەرکێکی نەتەوەیییە
(جان دۆست)، ڕۆمانووسی کورد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵیت: ''ئەو کەسانەی کە لە بەرانبەر وڵات و ڕیفراندۆم و کوردستانێکی سەربەخۆدا دەوەستن، کەووتوونەتە ژێر کارتێکردنێکی خراپ و نەباشەوە.''
(جان دۆست) دەڵێت: ''ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، نەک تەنیا مافی ئێمەیە، بەڵکو خەونی باب و باپێرانیشمان بووە، بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خۆینیان بەخشیوە، لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا خەونەکانیان بەدی دێت، دەبێ هەموو کوردێک بە پێی توانای خۆی هەوڵ بدات ئەم پرۆسەیە سەر بکەوێت و بە دنیای نیشان بدەین، کە کوردیش دەیەوێت بە ئازادی بژیێت.''
هەروەها بۆ دەنگدان بە "بەڵێ"، (جان دۆست) گوتی: ''لەبەر پرسی دیموکراتی هەموو کەسیك دەتوانێت بە حەزی خۆی دەنگ بدات، بەڵام دەنگدان بە "بەڵێ" ئەرکێکی نەتەوەیییە، وەک چۆن لە ئایینەکاندا فەڕز هەیە، دەنگدان بە ''بەڵێ''ش فەڕزێکی نەتەوەیییە.''
kdp-
