سێوكانی: ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت؛ ئەوانەی دژایەتی دەکەن مێژوو نەفرەتیان لێ دەکات
(سۆران سێوكانی) بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و كه‌سانه‌یشی دژی ڕێفراندۆم قسه ده‌كه‌ن، ده‌كه‌وتنه به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو، كه نه‌ك ده‌ستیان نه‌بووه له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، بگره به كرداره‌كانیان دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.''
(سێوكانی) ده‌ڵێت: ''نازانم ئێمه چیمان ماوه به عێراقه‌وه؟ عێراق چیمان ده‌داتێ تا ئێمه له‌گه‌ڵیان بمێنینه‌وه؟ باسی داخستنی دەرگای بازرگانیی توركیا و ئێران به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستاندا هیچ ڕاست نییه، چونکه هه‌ردوو وڵاتەکە به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه؛ بۆ نموونه، نه‌وت و گازی ئێمه گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی بۆ توركیا هه‌یه، ئێرانیش زۆربه‌ی كاڵا بازرگانییه‌کانی له لای ئێمه ساغ ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌م قسانه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌یكه‌ن، گاڵته‌جاڕییه و هیچی تر نییه. چونكه پێشتریش هه‌ر ئه‌وان بوون ده‌یانگوت توركیا نهوتەکەمان ده‌دزێت، ئه‌ی ئێسته بۆچی خه‌می گرتنه‌وه‌ی بۆڕیی نەوتهكەیانه.''
ئه‌و چاودێرە سیاسییه گوتیشی: ''ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی دژی ڕێفراندۆم دەستیان بە هێرش كردووه، فرۆشراون، دوژمن ئه‌جێندای خۆیانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، چونكه ماقووڵ نییه به‌و شێوه‌یە دژی ده‌ستكه‌وتی ڕێفراندۆم بن، ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌یه لە ته‌واوی شه‌ڕی داعشدا یه‌ك هه‌واڵی دژی داعش نه‌بووه، به‌ڵام ڕۆژانه هه‌واڵ دژی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌ی ئه‌وه ناو بنێین چی؟'
kdp-
