وەستا ڕەسووڵ: ورەی پێشمەرگە لە کەرکووک و دەوروبەری لە هەموو کاتێک بەرزترە
وه‌ستا ره‌سووڵ راشيگه‌ياند، هه‌واڵى نيشتنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك هيليكۆپته‌ر له سنوورى داعش دووره له راستييه‌وه."
ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆر شه‌رمه هێشتا كه‌ناڵى ميديايى هه‌بێت خزمه‌تى داعش بكات و باشتر وايه ئه‌و كه‌ناڵانه دايبخه‌ن له‌وه‌ى خزمه‌تى داعش بكه‌ن."
گوتيشى: بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر بارى دروونیى خه‌ڵك درووست ده‌كات و پڕوپاگه‌نده كردنه بۆ داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: له سنوورى ميحوه‌رى چوارى باشوورى كه‌ركووك، هه‌ر كه‌ناڵێكى ميديايى بيه‌وێت راپۆرت ئاماده بكات ده‌بێت لێدوان ته‌نيا له فه‌رمانده‌ى پله يه‌كى ناوچه‌كه وه‌ربگرێت نه‌ك هه‌ر كه‌سێكى ديكه، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كرێنه‌وه.
روونيشي كرده‌وه، له‌مه‌ولا به گوێره‌ى ئه‌حكامى عورفى سه‌ربازى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ميديا ده‌كه‌ن.
باسنيوز
