پەیامنێرە شنگالییەکەی داعش کوژرا
ھاوکات لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنەوەی زۆربەی شاری مووسڵ، دوێنی چوارشەممە، پەیامنێری رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەو شارە کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/6/2017 پەیجی دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردوەتەوە: "دوێنێ 28/6/2017، تیرۆریست سوھەیب ئایاد عەبدولڵا ئەلحامد، لە گەڕەکی موشاھەدەی بەری ڕاستی شاری مووسڵ کوژراوە".
ئەم تیرۆریستە، بە ڕەچەڵەک عەرەب بووە و خەڵکی دەوروبەری شنگال بوو، پێشتر لە شنگال نیشتەجێ بووە، پەیامنێری کەناڵی (ئەعماق)ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە.
ئەم پەیامنێرەی داعش، لە سەرەتای داگیرکردنی شنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، دەستی لە ڕفاندنی کچان و ژنانی ئێزدی ھەبووە ، دواتریش دەستی باڵای ھەبووە لە تێکدان و خاپوورکردنی شنگال.
BAS NEWS-
