گەرمیان.. تەنیا لە رۆژانی جەژن زیاتر لە 200 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنوورەکە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئاماژە بەوە دەدات کە تەنیا لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/6/2017 ئەنوەر عەبدولقادر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "تەنیا لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 283 ھەزار و 23 کەس سەردانی ناوچە گەشتییارەییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیان کردووە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕێژەی گەشتیار لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی 2016دا 5 ھەزار و 638 کەس بووە".
گوتیشی: "بەشێکی زۆر لەو گەشتیارانەی سەردانی سنوورەکەیان کردووە، عەرەب بوون، تەنیا 680 گەشتیاری فارس لە سنووریی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ھاتوونەتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان".
BAS NEWS-
