سەڵاح دەلۆ: بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەن و پێکھاتەکانی کەرکووک بەرنامەی خۆمان ھەیە

سەڵاح دەلۆ: بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەن و پێکھاتەکانی کەرکووک بەرنامەی خۆمان ھەیە
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕای دەگەیەنێت، ئێمە لە دوای جەژن بەرنامەیەکی تایبەتمان ھەیە، بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ لایەن و پێکھاتەکانی سنووری کەرکووکدا.



سەڵاح دەلۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکانی کۆتاییدا لەگەڵ لایەنە کوردەییەکانی کەرکووک، بڕیارماندا سەردانی ئەحزاب و پێکھاتەکانی دیکەی سنوورەکە بکەین، ھەروەھا لە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەش بەردەوامین، بڕیاریشە لێژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دروست بکرێت، ئەگەر ئەو لێژنەیەش پێکبھێنرێت، ئەوا ھەموومان تێیدا پێکەوە دەبین".


سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین، چونکە ئێمە وەک سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک، لە دوای جەژن بەرنامەی تایبەتمان ھەیە و کاردەکەین".
BAS NEWS-
Top