توركیا و رووسیا گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئیمزا ده‌كه‌ن
جێگری ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا بۆ كاروباری سه‌ربازی ئاشكرای كردووه كه توركیا و رووسیا له‌سه‌ر دانانی سیسته‌می پارێزگاریكردنی موشه‌كی ئێس 400 رێكه‌وتوون.
ڤلادمیرین كۆژین جێگری ڤلادمیر پۆتین بۆ كاروباری سه‌ربازی، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی (سپوتنیك)ـی رووسی، ئاشكرای كردووه كه رووسیا و توركیا بۆ دانانی سیسته‌می پارێزگاریكردنی موشه‌كی ئێس 400 رێكه‌وتوون و ته‌نیا ماوه سیسته‌مه‌كه له رووسیاوه بگوازرێته‌وه بۆ توركیا و جێگیر بكرێت.
باسی لەوەش كردووە كه تاوه‌كو ئێستە له باره‌ی خه‌رجی ئه‌و موشه‌كه هیچ شتێك ئیمزا نه‌كراوه، ته‌نیا هه‌ردوولا رێكه‌وتوون كه سیسته‌مه‌كه جێگیر بكرێت.
ئه‌مریكا هیچ كاتێك رازی نه‌بووه توركیا ببێته خاوه‌نی ئه‌و سیسته‌مه موشه‌كییه و به‌رده‌وام كێشه‌ی بۆ دروست كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی رووسیا و توركیا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
BAS NEWS-
