وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر سەردانی ئه‌نقەرە دەكات

وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر سەردانی ئه‌نقەرە دەكات
بڕیاره‌ سبەی هەینی وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر بگاته‌ توركیا، له‌ ئه‌نقه‌رە له‌گه‌ڵ فیكری ئیشیق وه‌زیری به‌رگریی توركیا كۆبێته‌وه‌. ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌یش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و گه‌مارۆ ئابووری و دیبلۆماسییه‌ دەبێ كه‌ وڵاتانی كه‌نداو خستوویانه‌ته‌ سه‌ر قه‌ته‌ر.


به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا وه‌رگیراوه‌، خالید بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تییه‌ وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر سەردانی توركیا دەكات.


دوای ئه‌وه‌ی سعوودیە و میسر و ئیمارات و به‌حرێن، داوایان له‌ قه‌ته‌ر كرد كه‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ی توركیا له‌ قه‌ته‌ر جێگیر كردووه‌، ده‌ربكات. له‌گه‌ڵ 11 داوای تر تا بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئاسایی بكه‌نه‌وه‌، قه‌ته‌ریش ره‌تی كرده‌وه‌، ئیدی توركیا زیاتر له‌ قه‌ته‌ر نزیك بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ی توركیا به‌وه‌ی چۆن پته‌وتری بكه‌ن و سه‌ربازی زیاتری بۆ ره‌وانه‌ بكه‌ن، وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر ئەو سەردانە دەكات.


هاوكارییه‌كانی توركیاش له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ بۆ قه‌ته‌ر، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.
BAS NEWS-
Top