بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى:ته‌نیا لایه‌نێك هۆكارى پێكنههێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نییه
سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕاىدهگهیهنێت ته‌نیا لایه‌نێك هۆكار نییه بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ته‌واوى فراكسیۆن و كاندیده‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند: "بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو لیژنه‌ى بهپارێزگاكرنى هه‌ڵه‌بجه كه سه‌رۆكه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیردا سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن بۆ به‌دواداچوونى كێشه و گرفته‌كانى پارێزگاكه به‌گشتى و پرسی پێكنههێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به تایبه‌تى".
گوتیشی "ته‌واوى فراكسیۆن و كاندیدانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئاگاداركراونه‌ته‌وه و سبه‌ی (30-6-2017) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ى پێكه‌وه له‌سه‌ر سیغه‌یه‌ك ڕێكبكه‌وین كه پێكه‌وه یاداشتێكى هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ لیژنه‌كه یان هه‌ر فراكسیۆنه و به‌جیا یاداشتى هه‌بێت".
زیاتر گوتی: "بهبڕواى ئێمه ته‌نیا لایه‌نێك هۆكار نییه بۆ پێكنههێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و زیاتر له دوولایه‌ن هۆكارن".
bas news-
